دەقی پەیامی ئەمینداری گشتی بەم چەشنەیە:
بسم الله الرّحمن الرّحیم «إِنَّ الَّذِینَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَیْهِمُ الْمَلَائِکَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِی کُنتُمْ تُوعَدُونَ» ﴿فصلت: ۳۰﴾
هەواڵی کۆچی دوایی برای ئیمانی، بانگخوازی ماندوونەناس بەڕێز «دکتۆر ئەمیر مستەفایی» (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) کە تەمەنی بەبەرەکەتی لە ڕێی هەوڵ و تێکۆشان بۆ پەرەدان بە بەها ئیمانی و قوڕئانییەکان و خزمەت بە هاوچەشنانی بەسەر برد، خەمێکی گەورەی خستە دڵمان؛ بەڵام بڕوامان هەیە کە مانەوە تەنیا بۆ خوای زیندووی نەمرە کە دەفەرموێت: «كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ ﴿۲۶﴾ وَیَبْقَیٰ وَجْهُ رَبِّکَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِکْرَامِ» بۆیە سەری کڕنۆش و بەندایەتی بۆ خوای گەورە و پایەدار دادەنوێنین و هەمیشە لە کاتی خۆشی و ناخۆشی ستایشی دەکەین و ملکەچانە دان بە ویست و خواستی دادەنێین.
بێگومان هەوڵ و تێکۆشان و دڵسۆزییەکانی ئەو برا بەرێزەمان لەڕێی خزمەت بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەندەکانی خوا و بەتایبەت خەڵکی دیندار و جوامێری جوانڕۆ وەک یادگارییەکی هەرمان و بێوێنە و چاکەی نەبڕاوە لە نامەی کردەوەکانیدا تۆمار دەکرێ.
من لە لایەن خۆم و بە نوێنەرایەتی لە خوشک و برایانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەبۆنەی نەمانی ئەو برا ئیمانییە ڕێزدارەم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی، ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و خەڵکی ئازیزی جوانڕۆ و پارێزگای کرماشان دەکەم، لە بارەگای خوای میری مەزن بۆ خوالێخۆشبوو داوای ڕەحمەت، لێبووردن و فیردەوسی بەرین و بۆ بنەماڵەی بەڕێزی، کەسوکار و خزم و خۆشەویستانی داوای سەیر و خۆڕاگری و پاداشی زەوەند دەکەم.
عەبدوڕڕەحمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
۲۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ ک.ھ
بۆچوونهکان